سەردێڕ:

لە کۆنسێرتەکەی سەنا بەرزنجی چی روویدا؟

PM:01:47:09/07/2023

232028 جار خوێندراوەتەوە

دوێنی بڕیار بوو سەنا بەرزنجی هونەرمەند لە شاری سلێمانی دوو کۆنسێرت بکات بەڵام بەهۆی کەمی بەشداربوانەوە کۆنسێرتی دووەمی هەڵوەشاندەوە.


دوێنێ شەممە، سەنا بەرزنجی خانمە هونەرمەند لە شاری سلێمانی کۆنسێرتێکی ئەنجامدا و کۆنسێرتی دووەمیشی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، کۆنسێرتی دووەمی بەهۆی کەمی ئامادەبوانەوە هەڵوەشاندووەتەوە و سەنا بەرزنجی کاتێک بینیویەتی ژمارەی ئامادەبووان بە شێوەیەکی بەرچاو نەبووە نەیتوانیوە کۆنسێرتی دووەمی ئەنجامبدات.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا ئەو گۆرانیبێژە لەگەڵ ئارین  بارزانی کوڕی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمدا دەرکەوت و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوبووەوە کە بووەتە خاوەنی کۆمپانیاکی بواری کڕین و فرۆشتنی زەوی و خانوو وتیشی، "ئەو کۆمپانیایە هیچ نییە و شتی زیاترم هەیە."
دواتریش بەشێک لە هەوادارانی سەنا بەرزنجی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رەخنەیان لە دەرکەوتنی ئەو خانمە هونەرمەندە  لەگەڵ کوڕی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەرێكەری هەرێم گ
رت

چاوگێکی نزیکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کۆمپانیایەی سەنا بەرزنجی دایمەزراندووە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرت و کاری هونەرییە و لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی خاوەندارێتی دەکات سەنا بەرزنجیش لە ئینستاگرامی فەرمی خۆی باسی لەوەکردووە، کۆمپانیاکەی ناوی 'ئێس پی بی' ـە و بۆ بەرهەمهێنانی هونەرییە.
ئێن ئاڕ تی پەیوەندی بە خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجییەوە کرد، بەڵام ئامادەنەبوو لەوبارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەک بدات.













گەلەری