سەردێڕ:

لە بەریتانیا لە رووداوێکدا سێ کەس گیانیان لە دەستدا

PM:05:19:13/06/2023

2384 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری تۆتینگهامی بەریتانیا بە هۆی سێ رووداوی جیا جیاوە سێ کەس گیانیان لە دەستداوە و لە شاری دینڤەریش لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا بە هۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە نۆ کەس بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە شاری تۆتینگهامی بەریتانیا تەرمی سێ کەس لە سێ ناوچەی جیاوازی ئەو شارە دۆزرایەوە و پۆلیس رایگەیاند، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و گومان لێ کراوێکیش دەستگیر کراوە.

پۆلیس باسی لەوەش کردووە، تەرمەکان لەسەر شەقامی گشتی لە ناوچەی جیا جیا دۆزراونەتەوە و پاش بردنیان بۆ نەخۆشخانە دەرکەوتووە بە بار هەڵگر شێلدراون.

هاوکات، ئەو سێ کەسەشی کە بریندارن باس لەوە دەکەن، بار هەڵگرێک ویستوویەتی بە سەریاندا بڕوات پۆلیسیش دەڵێت، شۆفێری بار هەڵگرەکە دەستگیر کراوە و گومانی لێ دەکەن ئەو رووداوەکانی ئەنجام دابێت.

لە شاری دینڤەری ئەمەریکاش بە هۆی رووداوێکی تەقە کردنەوە نۆ کەس بریندار بوون و پۆلیسیش دەڵێک گومان لێ کراوێکیان دەستگیر کردووە.













گەلەری