سەردێڕ:

حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم بڕیاری دا رێگری لە هێنانى نەوت و بەنزین بکات

PM:06:36:29/05/2023

14440 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریداوە رێگا لە هاوڵاتیان بگرێت کە نەوت و غاز بەشی پێداویستی خۆیان لە پارێزگاکانی عێراق بهێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر داوای کۆمپانیای لانازی نزیک لە پارتی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریداوە، رێگری بکات لەوەی هاوڵاتیان نەوت و غاز لە پارێزگاکانی عێراق و بە تایبەت لە شارى موسڵەوە بهێنن کە بۆ پێداویستی خۆیان بەکاری دەهێنن.

وتیشی، بڕیارەکە لە بازگەی کەڵەک کە لە موسڵەوە داخڵی هەرێمی کوردستان دەبێت ئێستا جێبەجێ دەکرێت.

هاوڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، کاتێک دەچونە شارى موسڵ بەهۆی هەرزانی نرخەکەیەوە بوتڵی غازیان پڕدەکرد و چەند جارێکیش نەوتیان هێناوە، بەڵام ئێستا لە بازگەکاندا دەیانگەڕێننەوە و رێگایان نادەن دا‌خڵی هەرێم ببن.

ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە پاڵاوگەیەکی حکومى تایبەت بە ناوخۆی هەرێم دابنێت، تاکو بتوانێت سووتەمەنی و پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە و بەشێکی زۆری سووتەمەنی هەرێمی کوردستان بە شێوەی بازرگانی و لە دەرەوەی وڵات بە نرخێکی زۆر گران دابین دەکرێت.

ئێستا لە هەرێمى کوردستان، ژمارەیەک پاڵاوگە هەن، یەک لەوانەپاڵاوگەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی یەکێکە لەو دوو پاڵاوگەیەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە هاوشانی پاڵاوگەی کەورگۆسک لە پارێزگای هەولێر، هاوکات پاڵاوگەی بازیان توانای پاڵاوتنی حەوت بەرهەمی جیاوازی هەیە لە نەوتی خاو هەروەکلە توانایدایە رۆژانە هەزاران لیتر بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات، بەڵام بەهۆى قۆرخکاریەوە ئاستى سووتەمەنى بۆ شارەکە وەک پێویست نیە.

هاوکات پاڵاوگەى لاناز کە لەسەر رێگەی گوێر لە رۆژئاوای شاری هەولێرە، تواناى رۆژانەى ١.٧ ملیۆن لیتر بەنزینی کوالێتی بەرز بەرھەم دەھێنێ.













گەلەری