سەردێڕ:

لەم ناوچەیەی هەرێم بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لە دەستدا

PM:08:42:25/05/2023

14716 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە نزیک گوندی قەلاتەجن لە سنووری ناوچەی زرارەتی لە ئەنجامی روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان پێنج کەس گیانیان لە دەستدا.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، ئەو پێنج کەسەی لە روداوی هاتوچۆکە گیانیان لە دەستداوە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن.

هاوكات ئەو پێنج کەسە بە رەگەز عەرەبن و ماوەیەک لەمەوبەر لە شاری موسڵەوە بەرەو گوندی قەلاتەجن هاتوون و ئەمشەو بە نیاز بوون لەو گوندەوە بەرەو ناوچەیەکی دیکە ماڵ بگوازنەوە.

لەو کاتەی بەڕێوەبوون ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە جۆری تۆتۆیۆتا هایلۆکسە وەرگەڕاوە و لە ئەنجام دا هەر پێنجیان کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون گیانیان لە دەستداوە.

هاوکات، لە رووداوەکە دوو ژن و سێ منداڵ گیانیان لە دەستداوە و منداڵێکی دیکەش بریندار بووە.
ئومێد چۆمانی، هەولێر













گەلەری