سەردێڕ:

یاریزانێکی تۆپی پێ لە هەولێر لەکاتی یاریکردندا گیانی لەدەستدا

PM:09:44:01/09/2025

4268 جار خوێندراوەتەوە

یاریزانێکی تۆپی پێ لە سنووری هەولێربەهۆی هەڵگەڕانەوەی زمانی لەکاتی یاریکردندا لە یەکێک لە یاریگاکان گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کارمەند مامەند، یاریزانی تۆپی پێ و لەهەمان کاتیشدا وێنەگری یانەی وەرزشیی پیشەسازی بوو لە یەکێک لە یاریگاکان لە بەحرکە لە سنووری هەولێر بە وتەی چەند شایەتحاڵێک لەکاتی یاریکردندا تووشی حاڵەتی هەڵگەڕانەوەی زمان بووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئە رووداوەی کارمەند بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، رووداوێکی باوە و ساڵانە چەندین یاریزان بەوهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن، یەکێک لە هۆکارەکان هیلاکیی زۆری یاریزانەکەیە کە بەهۆی یاریکردنەوە زمانی لوول دەبێت و بۆریی هەناسەی دەگیرێت ئەگەریش زوو فریای نەکەون بەهۆی نەمانی هەناسەیەوە کەسەکە گیان لەدەستدەدات.













گەلەری