بەهۆی شەڕی دووبنەماڵەوە لە پارێزگای ماردینی باکوری کوردستان و لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، ١١ کەس برینداربوون.
بەپێی وتەی پۆلیسی ناوچەکە، شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵەی ناوچەکەدا بووە و پێشتر ناکۆکی لەنێوانیاندا هەبووە، لە ئاهەنگەکەشدا بووەتە شەڕ و پێکدادانیان.
هەر بەپێی وتەی پۆلیس، شەڕەکە کە مێز و کورسی و چەکی تیادا بەکارهێندراوە
و بەهۆیەوە برینداربوونی ١١ کەسی لێکەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
بریندارەکان دوای فریاگوزاریی سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی
فێرکاریی ماردین و نەخۆشخانەی گشتیی کزڵتەپە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
دوابەدوای رووداوەکەش پۆلیس هەڵمەتێکی دەستپێکرد بۆ قۆڵبەستکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون.