AM:11:51:23/05/2023
3472 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دۆخی سیاسی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنەکانیان تاوتوێکرد.
لە میانی کۆبونەوەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئۆلیڤێی دیکۆتینی کونسوڵی فەڕەنسا، شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەکرد دۆخی خەڵکی هەرێم زۆر خراپە.
ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتیان بە چاوەڕوانیەکی زۆرەوە سەیری ئەم هەڵبژاردنە
دەکەن و وەک دواین دەرفەتی رزگاربوونیان لێی دەڕوانن.
پێشتریش لە میانی سەردانی کونسوڵ و باڵیۆز ونوێنەرایەتی وڵاتان بۆ لای،
شاسوار عەبدولواحید خراپی دۆخی خەڵک و شکستی حکومڕانی پارتی و یەکێتی بۆ روونکردوونەتەوە.