سەردێڕ:

زانکۆى سلێمانى: هێنانى میوان بۆ ناو زانکۆ بەمەبەستى وێنەگرتن رێگە پێنەدراوە

کەمپى نوێى زانکۆى سلێمانى
PM:05:43:10/05/2023

6972 جار خوێندراوەتەوە

زانکۆى سلێمانى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەپێناو پاراستنى پاکوخاوێنى و سەوزایى و ئارامى و هاتوچۆى ناو زانکۆ، بڕیاریانداوە وێنەگرتنى ئاهەنگى دەرچوون بەس بە ئامادەبوونى خوێندکاران و مامۆستایانى کۆلێژەکانى قۆناغى کۆتایی دەبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، زانکۆى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئاماژە بەوەدەکات، لەپاش بەدواداچوون وهەڵسەنگاندێکی ورد بۆ ڕێوڕەسمی وێنەگرتنی دەرچوونی خوێندکارانی ئەم ساڵی خوێندن لەناو زانکۆ بەتایبەت دوای گوێگرتن لەگلەیی خوێندکاران وکەسوکاریان ومامۆستایان وکارمەندانی پرسگە وباخچەکان، و لە پێناو پاراستنی پاکوخاوێنی وسەوزایی وئارامی وهاتوچۆی ناو زانکۆ لەلایەک و کەمکردنەوەی ئەرکی دارایی سەرشانی کەسوکاری خوێندکاران وبەدەستهێنانی جۆرێک لە دادپەروەری بۆ خوێندکاران.

هاوکات جەختدەکاتەوە، هێنانی میوان و کەسوکار بۆ ناو زانکۆ بۆ بەشداری رێوڕەسمی وێنەگرتن رێگەپێنەدراوە.

هەروەها دەشڵێت، رازاندنەوەی مێزو کورسی وهێنانی کۆمپانیای دیکۆرات و دیاری و دانانی خواردن و خواردنەوەو شیرینی و ئاهەنگگێڕان لەناو زانکۆ رێگەپێنەدراوە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا زانکۆى سلێمانى جەختدەکاتەوە، بەهیج جۆرێک رێگە بەهێنانە ژورەوەی ئۆتۆمبێل بۆ زانکۆ نادرێت لەژێر ناوی وێنەگرتن، هەروەها داواکردنی وێنەی دەرچوون لەلای وێنەگری زانکۆ کارێکی ئارەزومەندانەیە بۆ خوێندکاری دەرچوو.













گەلەری