PM:01:30:07/05/2023
35872 جار خوێندراوەتەوە
دادگای تاوانەکانی رەسافە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی هیشام هاشمی کەسایەتی دیاری عێراقی و شارەزای بواری ئاسایشی نەتەوەیی دەرکرد.
ئەمڕۆ، یەکشەممە، دادگای رەسافەی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەحمەد کەنانی بکوژی هیشام هاشمی مێژوونوس و شارەزا لە کارووباری ئاسایش دەرکرد.
بەهۆی پاڵپشتیکردنی بکوژەکە لەلایەن چەند کەسایەتییەکی سیاسی و سەربازییەوە نزیکەی ١٠ جار دادگاییکردنی بکوژەکە دواخرا.
لە ٦ـی تەموزی ساڵی ٢٠٢٠ هیشام هاشمی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا و لە بەردەم
ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن سێ چەکدارەوە تەقەی لێکرا و گیانیلەدەستدا.
لە
١٦ـی تەموزیشدا هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئەحمەد کەنانی بە تۆمەتی کوشتنی هیشام هاشمی
دەستگیرکرد و دانی بە تاوانەکەیدا نا.