سەردێڕ:

تریلیۆنێک دینار وەک قەرزی نیشتەجێبوون دەدرێتە هاوڵاتیان

PM:04:03:10/01/2025

17780 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەى عێراق رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ نزیکەى تریلیۆنێک دینار تەرخانکراوە تا وەک قەرزی نیشتەجێبوون بدرێتە هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، نەبیل سەفار، وتەبیژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەى عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕی قەرزەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕی قەرزەکە بەپێی مووچەی بنەڕەتی، مووچەی کەفیل و داواکاریی هاوڵاتییەکە خۆی دەگۆڕێت.

باسی لەوەش کردووە، هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت تا ٦٠ ملیۆن دینار قەرزی نیشتەجێبوون وەربگرێت و لە ماوەی ١٥ ساڵیشدا قەرزەکەی لێ وەردەگیرێتەوە.


 













گەلەری