PM:11:50:10/01/2025
10808 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشدا، ئایفۆنێک کە بە هەڵە لەناو یاریگایەکی خلیسکێنەریی سەر بەفردا بەستبووی، دوای هەشت هەفتە مانەوەی لە ناو سەهۆڵدا بە سەلامەتیی گەڕێنرایەوە بۆ خاوەنەکەی.
ماڵپەری بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، ئایفۆنەکە بە هەڵە لەسەر زەوی یاریگایەکی خلیسکێنەری سەر بەفردا لە ویڵن لەیک لە میڵتۆن کینیسی بەڕیتانیا بەجێهێڵدرابوو و لەو کاتەشدا نزیکەی ٦٠ هەزار لیتر ئاوی کرابوو بەسەریدا، ئەمەش بەهۆی ئامادەکردنی یاریگاکە بۆ وەرزشی خلیسکێنەری سەر بەفر.
دوای
نزیکەی دوو مانگ لە بەجێهیشتنی لەو شوێنەدا و ئەنجامدانی هەزاران یاری خلیسکێنەریی
سەربەفر لەسەری، مۆبایلەکە دۆزرایەوە و بە پێچەوانەی هەموو چاوەڕوانییەکان، کاتێک
ئایفۆنەکە بارگاوی کراوەتەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی کاری کردووە و بە پارێزراویی گەڕێندرایەوە بۆ خاوەنەکەی.
چیرۆکی
ئەم ئایفۆنە بەگشت جیهاندا بڵاو بووەتەوە و زیاتر لە ١٠ ملیۆن بینەری هەبووە لە تیکتۆکدا
و بینەرەکانی دەڵێن: "ئەمە ئەندازیارییەکی بێوێنەی لە پشتە".