AM:09:42:02/05/2023
7392 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی دابیننەکردنی پارەوە دابەشکردنی موچەی لیوا هاوبەشەکان بۆ رۆژی پێنجشەممە دوادەکەوێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەسپێکی دەوامدا بانکەکان ئاگادار کراونەتەوە کەوا رۆژی پێنجشەممە، ٤ی ئایار موچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
وابڕیاربوو ئەمڕۆ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کە لەلایەن هاوپەیمانان
پارەی بۆ دابین دەکرێت دابەشبکرێت.
ئەو بڕە پارەیە
تەنها تایبەتە بە لیوا هاوبەشەکان و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ ناگرێتەوە و مانگانە بڕەکەی
٢٩ ملیۆن دۆلارە.
کـ.کـ