سەردێڕ:

کۆلێژی تەکنیکی سۆران لەبارەی دەوامی سبەینێوە بڕیاریدا

PM:11:27:11/04/2023

4184 جار خوێندراوەتەوە

کۆلێژی تەکنیکی سۆران رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی ٤ی ٢٠٢٣ بەهۆی بارانی بەخوڕ و ئەگەری دروستبوونی لافاوەوە لەسەرجەم بەشەکانی کۆلێژ پشووە.


هاوکات، هەژار حەکیم بەرپرسی راگەیاندنی ئیدارەی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ راگەیاندنی پشوو نەدراوە و بەپێی بارودۆخ بڕیار دەدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس و بەرگری شارستانی کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری روودانی لافاو.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستا کەش و هەوای سۆران باران و هەروەبروسکەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەیەکە کەشناسی و شارەزایانی کەشناسی رایانگەیاندووە، شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین روو دەکاتە ناوچەکانی هەرێم و تا رۆژی هەینی کاریگەرییەکەی بەردەوام دەبێت.













گەلەری