وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستیکردووە بە چاپکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە زۆربەی پارێزگاکان و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پاسپۆرتەکانیان نوێ بکنەوە، چونکە ئەم پاسپۆرتە پشکنینەکەی لە فڕۆکەخانەکان ئاسانترە و لە جیهاندا زیاتر متمانەی پێدەکرێت.
لە ماوەی رابردوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی ناوخۆ راسپێردرا تاوەکو پاسپۆرتی عێراقی بکرێتە ئەلیکترۆنی و بۆ ئەوە مەبەستەش وەک هەنگاوێکی تاقیکاری سەرەتا لە پارێزگای نەجەف تاقیکرایەوە و لە ئێستادا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ هاوڵاتیان چاپدەکرێت.
پێکهاتەکانی
پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی چین؟
زانیاری پەنجەمۆر
و رووکاری رووخسار و چاوی هەڵگرەکەی لە خۆدەگرێت و زانیارییەکانی هەڵگری پاسپۆرتەکە
لە"SIM"ێکدا
هەڵدەگیرێت و لەلایەن رێکخراوی فرۆکەوانی نێودەوڵەتی بەرپرس لە نووسراوە فەرمییەکانی
گەشت متمانەی پێبەخشراوە.
هەڵگری پاسپۆرتی
ئەلیکترۆنی دەتوانێت لە دەرگا ئەلیکترۆنییەکانی فرۆکەخانەکانی جیهان تێپەڕبێت و
ئاسانکاری بۆ پەیداکردنی تایبەتمەندی داغڵبوونی وڵاتانی جیهان دەکات، چونکە لەسەر
ئاستی جیهانی متمانە پێکراوە.
هاوکات، بە تایبەتمەندی
جیهانی چاپدەکرێت و خاوەنی ١٥ هێمای دیار و نادیارە.
سوودەکانی پاسپۆرتی
ئەلیکترۆنی چییە؟
کات دەگەڕێنێتەوە
بۆ هەڵگرەکەی لە کاتی پشکنینی پاسپۆرت لە فرۆکەخانە و خاڵە سنوورییەکان و دەتوانرێت
لە سەرانسەری جیهان پاسپۆرتی عێراقی بۆ هاوڵاتی بە رەگەز عێراقی دروستبکرێت.
داواکاری دەرهێنانی
لە رێگەی بەرنامەیەکی مۆبایلەوە پێشکەش دەکرێت و پێویست بە کۆپی بەڵگەنامەکان
ناکات بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و لە دوای چاپکردن و دروستکردنی بە تەواوی
دەتوانرێت بنێردرێتەوە بۆ خاوەنەکەی بێ ئەوەی سەردانی بەڕێوەبارەیتی پاسپۆرت بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرتی عێراقی رایگەیاند، پرۆسەی پاسپۆرتی
ئەلیکترۆنی سەرکەتوو بووە و لە پارێزگای نەجەف تاقیکراوەتەوە، لە ئێستادا لە سەرجەم
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاکان، هاوڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتەکانیان بە شێوازی
ئەلیکترۆنی نوێ نوێ بکنەوە و وتیشی، "پاسپۆرتەکانی پێشوو کاریان پێدەکرێت ئەگەر
هاتوو بەسەرنەچووبن."
