سەردێڕ:

بەهۆی بارانی بەلێزمەوە؛ دوو پارێزگای عێراق دەوامیان راگرت

PM:07:54:26/03/2023

41336 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو پارێزگاری زیقار و ئەنبار رایانگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ دووشەممە لەسەرجەم قوتابخانەکان و دامودەزگا فەرمییەکان دەوام رادەگیرێت.


عەلی فەرحان دلێمی پارێزگاری ئەنبار لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە سبەینێ دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٣ لە سەرجەم قوتابخانە و دامودەزگا فەرمییە حکومەییەکان دەوام نابێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، محمەد هادی غەزی پارێزگاری زیقار راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت سبەینێ دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی ٣ی ٢٠٢٣ بەهۆی کەشوهەوا و بارینی باران و دروستبوونی گەردەلول و هەورەبروسکەوە دەوام ناکرێت.

لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ رووی لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێم کردووە و لە زۆرینەی ناوچەکاندا هەورەتریشقەشی لەگەڵدایە.













گەلەری