لە کاتی سەردانیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ماڵی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا، کوڕی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بە بێ پێڵاو و بە جلی پیسەوە پێشوازی لێکردووە و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کەنەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ماڵی جەستن ترۆدۆ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەی کرد و کوڕی سەرۆکوەزیران بە بێ پێڵاو و بە گۆرەوی پیس و شێواوەوە پێشوازی لە سەرۆکی ئەمریکا کرد.
دیمەنی پێشوازیی کردنی
بایدن لەلایەن کوڕەکەی سەرۆکوەزیرانی کەنەداوە کاردنەوەی بەدوای خۆیدا هێنا بەشێوەیەک
خەڵکی دەڵێن، دەبوو بە شێوازێکی رێکوپێک پێشوازی لە بایدن بکردایە، چونکە ئەو نوێنەری
کەنەدایە.
چالاکوانێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی
نوسیویەتی، "دەڵێی لە جێگای خەوەکەی بانگکراوە و پێیان وتووە سەرۆکی ئەمریکا
لێرەیە".
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا
بۆ کەنەدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و کەنەدا بەنیازن لە رێگەی
سەپاندنی سزای مێژوویی بێ وێنە بەردەوام بن لە فشارەکان بۆ سەر روسیا.
هەروەها، جۆ بایدن بەڵێنیدا
بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆیی و سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا.
ک - ک