سەردێڕ:

کۆریای باشوور: دەبێت کۆریای باکور ٨٠ ملیۆن دۆلارمان پێبدات

PM:11:49:24/03/2023

4308 جار خوێندراوەتەوە

کۆریای باشوور داوای ٨٠ ملیۆن دۆلار لە کۆریای باکوور دەکات لە بەرامبەر پێدانی کەرەستەی خاوی پیشەسازیی کە لە چوارچێوەی رێککەوتنێک لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەو وڵاتەی داوە.


بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپی کۆریای باشور، لی هیۆ جونگ بەرپرسی وەزارەتی یەکگرتنەوەی کۆریای باشور و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو کۆریا باسی لەوە کردووە، ئەمڕۆ ئەو وادەیە کۆتاییهاتووە کە بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی رێککەوتننامەی هاوکاری بازرگانی بچوک درابوو بە کۆریای باکوور.

لی هیۆ جونگ داوای لە کۆریای باکور کرد، پارەی کەرەستەی خاوەکان لەگەڵ سوودەکەی بداتە وڵاتەکەی و دەشڵێت، نەدانەوەی پارەکە بە مانای پێشێلکردنی رێککەوتننامەی نێوان هەردوو وڵات دێت و لە هەمان کاتدا پێچەوانەی یاساکانی بازرگانی نێودەوڵەتیشە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، کۆریای باشور لە چوارچێوەی رێكکەوتنێک ساڵی ٢٠٠٧دا، بە ئامانجی گەشەپێدانی پیشەسازی بچوک، بە بەهای ٨٠ ملیۆن دۆلار کەرەستەی خاوی پیشەسازیی بۆ دروستکردنی جلوبەرگ، پێڵاو و سابوون، دایە کۆریای باکور.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە پێوستبوو حکوومەتی پیۆنگیانگ لە بەرامبەر ئەم کەرەستە خاوانەدا، پارەی کەرەستەکان و چینکۆ و کانزاکانی دیکە بداتە حکوومەتی سیئۆل. بەڵام دوای قیستە سەرەتاییەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨، کۆریای باکوور بڕە پارەی ماوە و ماددەکانی دیکەی نەدایە کۆریای باشوور.













گەلەری