نەتەوەیەکگرتووەکان جارێکی دیکە داوای لە بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان کرد ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکان بەڕووی کچاندا بکاتەوە.
رۆلاندۆ گۆمێز بەرپرسی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەرەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیاندا بێبەشکردنی کچانی لە خوێندن لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە بە "جیاکاری رەگەزی" ناوبرد.
لەلایەکی دیکەوە مارتا هۆرتادۆ
وتەبێژ بەناوی کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە کۆنفرانسێکی
رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، نیگەرانن لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن بە رووی کچاندا
و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە زیان بە ئەفغانستان دەگەیەنێت.
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە
٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، رێگە بە خوێندنی کچان نادرێت
لە ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆکانی ئەفغانستاندا.