سەردێڕ:

کەشناسی: لەم کاتانەی ئەمڕۆدا بارانبارین زیاد دەکات

AM:11:34:19/03/2023

26304 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و تاوەباران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونى هەورە تریشقە هەیە، دەشڵێت، "لە ئێوارەدا باران بارین لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى راپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر زیاتر دەبێت."


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لە راگەیاندراوێدا کەشی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و تاوەباران دەبارێت و لە درەنگانی شەویشدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .

لەبارەی پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ باسی لەوەکردووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و کەش ساردتر دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانێکی کەم لە کاتەکانى بەیانى لە ناوچە شاخاوییەکان و لە دوای نیوەڕۆدا باران بارینەکە کورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاکان و هەورەتریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، دابەزینی پلەکانی گەرما لە سبەینێشدا بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ دادەبەزن.

بەپێی راگەیاندراوەکەی کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم جۆرەیە:

هەولێر : ١٨پلەى سیلیزى

سلێمانی: ١٧ پلەى سیلیزى

دهۆک: ١٨ پلەى سیلیزى

کەرکوک: ٢٢ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: ١٨ پلەى سیلیزى

زاخۆ: ١٨ پلەى سیلیزى













گەلەری