بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ لە چەند ناوچەیەکی ئیکوادۆر رویدا، بەپێی ئامارەکانیش ١٤ کە س گیانیانلەدەستداوە.
شەو رابردوو، ناوهندی لێكۆڵینهوه جیۆلۆجییهكانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کاتژمێر خولەک١٢:١٢ بە کاتی ناوخۆی ئیكوادۆر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ پلە له دووری ٦ کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری بالاو روویدا.
هاوکات، ناوەندی ئاگادارکردنەوەی تسونامی له زەریای هێمن بڵاویکردوە، دوای
بوومەلەرزەکە هیچ مەترسییەکی روودانی تسونامی بوونی نییه. دەشڵێت، بوومەلەرزەکە لە
وڵاتی پیرۆی دراوسێش هەستی پێکراوە.
بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی بومەلەرزەکەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە
و دەیان کەس بینداربوون سەرباری ئەوەی دەیان باڵەخانە بەهۆی بومەلەرزەکەوە زیانیان
پێگەیشتووە.
وڵاتی ئیکوادۆر دەکەوێتە رۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای باشور و هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی کۆڵۆمبیا و پیرۆ.