سەردێڕ:

سەرۆکی روسیا گەیشتە ئۆکرانیا

AM:08:21:19/03/2023

64596 جار خوێندراوەتەوە

پاش زیاتر لە ساڵێک لە جەنگ؛ میدیا روسیەکان بڵاویان کردووەتەوە سەرۆکی ئەو وڵاتە بە سەردانێک گەیشتووەتە شاری ماریۆپۆل لە ئۆکرانیا کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای روسیادایە.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی تاسی روسی سەردانەکەی پوتین لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردنی کەرتی بازرگانییە لە ماریۆپۆل و بە هێلیکۆپتەر سەردانی ناوچەی دۆنیتسکی لە هەرێمی دۆنباسی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووە و لە رێگەی ئۆتۆمبێلیشەوە چەندین ناوچەی بەسەرکردووەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکراوە، پوتین چاوی بە ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی مۆریپۆڵ کەوتووە و گفتوگۆی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیان کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی شارەکەشدا گفوتوگۆی دووبارە بنیاتنانەوەی شارەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی کردووە.

باس لەوەشکراوە، لە سەردانەکەیدا ڤالێری غیراسیمۆڤ فەرماندەی باڵای سەربازی روسیا لە ئۆکرانیا پێشوازی لە پوتین کردووە و لە گەشتەکەیدا لەگەڵیدا دەمێنێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە هێرشیکردە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە و لە ماوەی زیاتر لە ساڵێكی جەنگیشدا ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆکی روسیایە بۆ ئۆکرانیا.

شاری ماریۆپۆل یەکەم شار بوو کە سوپای روسیا لە سەرەتای دەستپێکی هێرشەکانییەوە هەوڵی گرتنی دا و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نزیک بوونی لە دەریای رەش و بوونی بەرندەری گرنگی بازرگانی لەو شارە، یەکێکە لە ئامانجە گرنگەکانی روسیا لەجەنگەکەدا.


 













گەلەری