PM:09:28:17/03/2023
2456 جار خوێندراوەتەوە
کۆمەڵەی هەناردەکارانی ئیستانبووڵ رایگەیاند، لە دوومانگی ئەمساڵدا بە بڕی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵایان هەناردەی ١٨١ وڵات کردووە و زۆرترینیشیان هەناردەی عێراق کردووە.
کۆمەڵەی هەناردەکارانی ئیستانبووڵ راپۆرتی هەناردەکردنی دوو مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ٢٠ هەزار کۆمپانیای ئەندام لە کۆمەڵەی هەناردەکارانی ئیستانبوڵدا ئەندامن و لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا بە بەهای یەک ملیار و ٦٤٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمیان بۆ ١٨١ وڵات هەناردەکردووە.
لە راپۆرتەکەدا باسلەوەکراوە،
بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کراوە کە زۆرترین رێژەی هەناردەکردنە
و کاڵاکانیش لە پەلەوەر و بەرهەمە ئاژەڵییەکان ودانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان و تۆوە چەورەکان بوون و لە دوای عێراقیش، ئەمریکا
و ئەڵمانیا و بەریتانیا و روسیا زۆرترین
کاڵایان هاوردە کردووە.
عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی
ساڵانە بڕێکی زۆر کاڵای تورکی هاوردە دەکات و یەکەمین وڵاتی هاوردەکاری تورکیایە.
کـ.کـ