وەزارەتی بەرگری روسیا و چین رایانگەیاند، لە رێکەوتی ١٥ بۆ ١٩ی ٣ی ٢٠٢٣ چین و ئێران و روسیا مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەش لە کەنداوی عومان ئەنجام دەدەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری چین ئاشکرای کردووە، مەشقەکان هاریکارییە کردارییەکانی نێوان هێزە دەریاییەکانی وڵاتانی بەشدار قوڵتر دەکەنەوە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەشی
خستووەتەڕوو، قۆناغی چالاکی مەشقەکان لە ١٦ بۆ ١٩ ی مانگی سێدا دەبێت.
باسی لەوەشکردووە، مەشقە سەربازییەکە جووڵەی
هاوبەشی تێدا دەبێت و تەقەکردنیشی تێدا دەبێت، لە هەردوو کتی رۆژ و شەودا.