سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:10:37:11/03/2023

32868 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بەرزیدا جێگیرە و لە سەروو ١٥٧ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٦٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەوەش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەسەر نرخەکەیدا نەهاتووە.

لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بەهای دۆلار بۆ سەروو ١٥٧ هەزار دینار بەرزبووە و لەو کاتەوە نرخی دۆلار لە نێوان ١٥٧ هەزار و ١٥٨ هەزار دینار ماوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهای دۆلار لە ١٧٧ هەزار دینارەوە بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزی.

هاوکات بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو، بەڵام لە بازاڕەکاندا بە جیاوازی نزیکەی ٣٠ هەزار دینار بەرزتر لە نرخی فەرمی مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش لە کاتێکدایە رێژەی خستنەڕووی بانکی ناوەندی بەرزبووەتەوە.

نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار دینارە

١٠٠ پاوەند بە ١٨٣ هەزار دینارە

١٠٠ دۆلاربە چوار ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەنە

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکییە

ک.ک













گەلەری