سەردێڕ:

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی نرخی دۆلارەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

PM:03:48:07/03/2023

43500 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی سورە لەسەر کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی عێراق و دەشڵێت، "ئەمریکا ناتوانێت نرخی دۆلار لە عێراق دیاری بکات و ئەو رێکارانەشی گیراونەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی سپیکردنەوەی پارە بووە لە عێراق."


ئلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، وڵاتەکەی ناتوانێت نرخی دۆلار و ئەو بڕە دیاری بکات کە بانکی ناوەندی عێراق دەیخاتە بازاڕەوە و بەردەوام دەبن لە هەموو هاوکارییەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو رێکارە توندانەی ئەمریکا بەرامبەر بانکی ناوەندی عێراق گرتوویەتییە بەر لە دژی سپیکردنەوەی دۆلار بووە و ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ بانکی ناوەندی بە هاوبەشی کاردەکەن بۆ دیاریکردنی ئەو رێکارانە.

باسی لەوەشکرد، بەشێکی ئەو رێکارانە بە ئامانجی دامەزراندنی شێوازێکی یاسایی فرۆشتنی دۆلار گیراونەتەبەر و بەشێکیشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان وەک ئەمریکا هەموو هاوکارییەکی حکومەتی عێراق و ستراتیجیەکانی دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە بانکی ناوەندی ئەمریکا چەند رێکارێکی بەرامبەر بانکی ناوەندی عێراق گرتەبەر.













گەلەری