سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: هەفتەی داهاتوو بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکرێت

PM:08:40:06/03/2023

13260 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان دابەش دەکەن. دەشڵێت، سزای ئەو کەسانە دەدەن کە نرخی شتوومەک لە بازاڕدا بەرزدەکەنەوە.


محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە میدیاکانی عیراقی راگەیاند، ھەماھەنگی ھاوبەش ھەیە لەنێوان دەزگا چاودێرییەکانی سەر بە وەزارەت بۆ ئامادەکردنی بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان.

وتیشی، بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت، لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی تر و بریکارەکانی خۆراکیش ئاگادار کراونەتەوە.

راشیگەیاند، چاودێری نرخی خۆراک و پێداویستییەکان دەکەن و رێکاری یاساییش دەگرنەبەر بۆ سزادانی ئەو کەسانەی نرخی پێداویستییەکان بەرز دەکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێكدایە، پیشتر وەزارەتی بازرگانی رایگەیاندبوو، ژمارەی ماددە خۆراکییەکانی ناو بەشەخۆراکی مانگانە زیاد دەکەن و چەند پێداویستییەکی دیکە بە نرخی هەرزانتر لە بازاڕ لە بەشەخۆراکدا بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن. ئەوەشی خستبووەڕوو، ئەو هەنگاوەیان بۆ رێگرییە لە گرانفرۆشی لە بازاڕەکاندا.













گەلەری