PM:08:02:06/03/2023
3980 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری شارەوانی بەکرەجۆ رایگەیاند، لەمەودوا ھەر ئاژەڵێکی ماڵی لەنێو شەقام و پارک و باخچەکاندا ببینن دەستی بەسەردا دەگرن و ئەگەر خاوەنەکەى بەردەوام بێت لەو سەرپیچییە ئاژەڵەکانی وەک مانگا دەگوازرێنەوە بۆ قەسابخانەی سلێمانی و سەردەبڕدرێن .
عومەر حەسەن بەڕێوەبەری شارەوانی بەکرەجۆ باسى لەوەشکردووە، "ماوەی دوو ھەفتەیە تیمەکانیان بۆ بنبڕکردنی دیاردەی بەڕەڵاکردنی ئاژەڵی ماڵی بەجددی ھاتوونەتە سەرخەت و دەگەڕێن ئەگەر ھەر ئاژەڵێکی ماڵی لەنێو شەقام و پارک و باخچەکاندا ببینن ئاژەڵەکە دەستبەسەر دەکرێت."
دەشڵێت، تیمەکان
بە ھاوکاریی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاژەڵەکان دەگوازنەوە بۆ قەسابخانەی سلێمانی.
وتیشی، دواتر
خاوەنەکانیان ئاگاداردەکەنەوە، ئەگەر بەردەوام بوون لەو سەرپێچییە ئاژەڵەکانی وەک
مانگا سەر دەبڕین و ئەو ھاوڵاتیانەی ئەسپیان ھەیە سزای داراییان دەدەن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە ناو شار و لە شوێنە گشتییەکان یان گەڕەکەکاندا بەشێکی
هاوڵاتیان چەند ئاژەڵێک بەخێودەکەن و دەیانبەن بۆ لەوەڕاندن، ئەوەش دانیشتووانی
نزیک ئەو ناوچانەی بێزارکردووە و دەڵێن، سەرەڕای ژاوەژاو بۆن بە ناوچەکەدا
بڵاودەکەنەوە. بەشێکی هاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن، ژینگەی ناوشار گونجاو نییە بۆ
بەخێوکردنی ئاژەڵی ماڵی.