سەردێڕ:

ئەو منداڵەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بریندارکرا؛ گیانیلەدەستدا

PM:03:08:03/10/2025

2036 جار خوێندراوەتەوە

ئەو منداڵە ٩ ساڵەی کە هەینی رابردوو لە بازگەی بانی مەقان بە دەستڕێژی گولەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرا؛ دوای هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، دوای هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە؛ منداڵێک گیانیلەدەستدا کە هەینی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستڕێژی گولە کرایە سەر خۆی و خێزانەکەی.

هاوکات، تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش چاوی خۆیان داخستووە لە ئاست ئەو رووداوەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، خێزانێک لە بازگەی بانی مەقان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستڕێژی گولەیان لێکرا و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان و دایکی برینداربوون، سەرەنجام دوای هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە منداڵەکە گیانیلەدەستدا.

 













گەلەری