سەردێڕ:

نرخی ١٠٠ دۆلار هەزار دینار بەرزبووەوە

PM:03:10:05/03/2023

55172 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار دینار لە نرخەکەی زیادیکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و دواتریش نرخەکەی بۆ ١٥٧ هەزار و ٢٥٠ دینار بەرز بووەوە.

ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕی دراوەکاندا ناجێگیرییەکەی جیاواز بووە  بووە بە جۆرێک تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نزیکەی ١٦ جار نرخی ١٠٠ دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
بۆ ئەمڕۆش بانکی ناوەندی عیراق بڕی ١٢٥ ملیۆن و ٨٢٣ هەزار و ٥٠٨ دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە و بەوەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو خستنەرووی دۆلار کەمیکردووە.
 
ئەو نرخەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٢ هەزار دینار دەخاتەڕوو بەوەش ئەو نرخەی لە بازاڕادا مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە نرخی فەرمی دۆلار بەرزە و جیاوازییان دەگاتە زیاتر لە ٢٠ هەزار دینار.

نرخی دراوە بیانییەکان لە هەرێم بەم جۆرەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٣ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەند بە ١٨٢ هەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە پێنج ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەنە.

١٠٠ دۆلار بە ١٨٩٠ لیرەی تورکییە.













گەلەری