سەردێڕ:

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا

AM:07:55:02/03/2023

7684 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٧ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٧٦ بۆ ٣٢ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوە کە لەناویاندا کۆماری عێراق بوونی هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.













گەلەری