سەردێڕ:

کەشتیوانێکی ئاسمانی ئیماراتی وەک دووەم کەشتیوانی عەرەبی دەچێتە بۆشایی ئاسمان

PM:11:38:26/02/2023

3928 جار خوێندراوەتەوە

کەشتیوانێکی ئاسمانی ئیماراتی وەک دووەم کەشتیوانی عەرەبی بۆ ماوەی شەش مانگ دەچێتە بۆشایی ئاسمان و دەڵێت، "لە مانگی رەمەزاندا لە بۆشایی ئاسمان دەبم و بەرۆژوو دەبم."


کەشتیوانەکە ناوی سوڵتان نیادییە و تەمەنی ٤١ ساڵە و ماوەی ٢٠ ساڵ لە هێزە چەکدارەکانی ئیماراتدا کاریکردووە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە تەکنەلۆجیادا، بڕیارە سبەینێ ببێتە بەشێک لە وێستگەی ئاسمانی فالکۆن ٩ـی عەرەبی کە لەلایەن کۆمپانیای سپەیس ئێکسەوە بەرهەم هاتووە.

سوڵتان نیادی بە میدیاکانی راگەیاند، شەش مانگ ماوەیەکی زۆرە بەڵام کارێکی زۆری هەیە بیکات و لە پلانیدا هەیە ژمارەیەک لێکۆڵینەوە بکات لەبارەی کاریگەرییەکانی نەبوونی هێزی کێشکردن لەسەر جەستەی مرۆڤ.

باسی لەوەشکرد، مانگی رەمەزان لە بۆشایدا بەسەر دەبات و بڕیاری داوە بەڕۆژوو ببێت دەشڵێت، "لە بۆشایدا رۆژانە ١٦ جار خۆر هەڵدێت و خۆر ئاوا دەبێت و دڵنیام کارێکی قورس دەبێت کاتەکانی بەڕۆژووبوون و بەربانگ جیا بکەمەوە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکەم ئیماراتی کە سەردانی بۆشایی کرد ناوی هیزاع مەنسوری بوو و لە ساڵی ٢٠١٩ـدا هەشت رۆژی لە بۆشایی ئاسمان بەسەر برد.













گەلەری