سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی هێرشکردنە سەر سەرۆکی فەرەنسا لە پێشانگەیەکی کشتوکاڵیدا

PM:07:07:26/02/2023

6300 جار خوێندراوەتەوە

لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت کاتێک سەرۆکی فەرەنسا سەردانی پێشانگەیەکی کشتوکاڵی دەکات، لەلایەن چالاکوانانی بواری ژینگەوە هێرش دەکرێتە سەری.


چالاکوانان لەکاتی هێرشکردنە سەر ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دروشمیان دژی دەوتەوە بەهۆی ئەوەی، گوایە بە وتەی ئەوان لە بواری کەشوهەوا و گۆڕانی کەشدا کەمتەرخەمی کردووە.

لەکاتی دوورخستنەوەی هێرشبەرەکان لەلایەن پاسەوانە تایبەتەکانی ماکرۆنەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، چالاکوانان بەتوندی رەخنەیان لە شێوازی رەفتاری پاسەوانەکانی ماکرۆن گرت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردووش کاتێک ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا سەردانی باشوری خۆرهەڵاتی وڵاتەکەی کرد، کەسێک لەکاتی پێشوازیلێکردنیدا زللـەیەکی لە ماکرۆندا. دوابەدوای رووداوەکەش پۆلیسی فەرەنسا بڵاویکردەوە، دوو کەسیان لەسەر رووداوەکە دەستگیر کردووە.













گەلەری