سەردێڕ:

پەرلەمانی فینلاند دەنگ لەسەر بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی بۆ ناو ناتۆ دەدات

PM:03:10:17/02/2023

1848 جار خوێندراوەتەوە

لە ٢٨ی ئەم مانگەدا پەرلەمانی فینلاند دەنگ لەسەر پەسەندکردنی داواکاری وڵاتەکەی دەدات بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆدا.


جۆسی هالا ئاهو سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی فینلاند رایگەیاند، لە هەنگاوی یەکەمدا، راپۆرتی بوون بە ئەندام پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا و لە ٢٨ی شوبات دەنگ لەسەر پەسەندکردنی داواکاریی وڵاتەکە بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ دەدرێت.

پێشتر لە ١٧ی ئایاری ٢٠٢٢دا توانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمان بۆ داواکاری بوون بە ئەندام لە ناتۆ بەدەستبهێنێت و لە کۆی ٢٠٠ دەنگی پەرلەمان توانی ١٨٨ دەنگ بە دەست بهێنێت و لەگەڵ وڵاتی سوید داواکاریان بۆ بوون بە ئەندام لە ناتۆ پێشکەشکرد.

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە تێڕوانینی جیاوازی بۆ فینلاند هەیە تا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و لەگەڵ وڵاتە بەهێزەکانی ناو ناتۆ جیاواز لە سوید باس دەکرێت و سەبارەت بە سویدیش چاوش ئۆغڵۆ وتی، گەر وڵاتی سوید داواکارییەکان جێبەجێ بکات ئەوا تورکیا هیچ رێگرییەکی نییە بۆ بوونی بە ئەندام لە ناتۆ.

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی روسیا- ئۆکرانیا هەریەکە لە وڵاتانی سوید و فینلاند بەهۆی هەستکردن بە مەترسی داوای بوون بە ئەندامیان لە هاوپەیمانی ناتۆ کردووە و تا ئێستا بەهۆی ناڕازی بوونی هەردوو وڵاتی تورکیا و بولگاریا ئەندامییەتیان قبوڵ نەکراوە و تورکیا نیگەرانە لەوەی سوید ملکەچی داخوازییەکانی نەبووە و داوای کردووە بەتەنیا فینلاند ببێتە ئەندامی ناتۆ و سکرتێری گشتی ناتۆش وتی دەیانەوێت هەردوو وڵات پێکەوە ببنە ئەندامی ناتۆ.













گەلەری