سەردێڕ:

زیاتر لە دوو هەزار گەشتی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا راگیران

PM:01:14:17/02/2023

10960 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی دوو رۆژە کێشە و گرفت لە ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانی تایبەت بە گەشتی ئاسمانی فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا دروست بووە و بە تایبەتی لە تۆڕی زانیاری کۆمپانیای لۆفتهانزا و بەهۆیەوە گەشتی ئاسمانی زیاتر لە دوو هەزار فڕۆکە راگیراوە.


ئەو فرۆکەخانە ئەڵمانیانەی تووشی گرفتی گەشت بوون بریتین لە فڕۆکەخانەکانی دۆسلدۆف و نۆرمبێرگ و دۆرتمۆند، ئەمەش لە کاتێکدایە ماڵپەڕەکانی فڕۆکەخانەی میونشن و بەرلین بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات.

میدیاکانی ئەو وڵاتە وردەکارییان لەسەر هۆکاری کێشە و گرفت گەشتە ئاسمانییاکان نەخستەڕوو بەڵام وتەبێژی فڕۆکەخانەی دۆرتمۆند وتی، "کاردەکەین لەسەر چارەسەکردنی و دەکرێت هۆکارەکەی بۆ بوونی باری زۆر بێت و گومان دەکرێت تیمێکی هاککەر دەستیان لە دروستکردنی ئەم کێشەیە هەبێت."

گەشتی نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس لەو فڕۆکەخانەنای باسکرا گەشتەکانیان راگیراوە، بە شێوەیەک وتەبێژی فڕۆکەخانەی هامبۆرگ ئاماژەی بەوەدا، هۆڵەکانی گەشت چۆڵبوون و دیمەنەکانی فڕۆکەخانەکە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بیرخستوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە یەکێتی ئی دی ئێفی تایبەت بە فڕۆکەخاناکەان رایگەیاند، لە ماوەی ئەم دوو رۆژەدا کە ماڵپەڕی گەشتە ئاسمانییەکان لە کارکەتووبوون زیاتر لە دوو هەزار گەشت راگیراون.













گەلەری