سەردێڕ:

باشترین جۆری زەیت بۆ سورکردنەوەی خواردن کامەیە؟

PM:05:16:11/02/2023

4648 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی خۆراک ئاشکرایکردووە، زەیتی گوڵەبەڕۆژە باشترین جۆری زەیتە بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان.


بەگوێرەی راپۆرتێکی تەندروستی روسیا تودەی، دکتۆر میشێل گینسبێرگ پزیشک و پسپۆڕی خۆراکی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزۆنیدا ئاماژەی بەوەداوە، لەکاتی هەڵبژاردنی زەیتدا دەبێت ئەوە هەڵبژێریت کە ترشی ئۆلیکی تێدایە، بەو پێیەی ئەو زەیتە فشاری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک دەبێت و رووخسار لە نیشانەکانی پیری پێشوەختە دەپارێزێت.

بەپێی قسەکانی ئەو پسپۆڕە، ترشی ئۆلیک لە سیستمی خۆراکیدا گرنگە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و چالاکیی جەستەیی سەخت ئەنجامدەدەن، هەروەها زەیتی گوڵەبەڕۆژە بەلایەنی کەمەوە ٪٢٨ ترشی ئۆلیکی تێدایە و بەلایەنی زۆرەوە ٪٧٥ی تێدایە.

لەکۆتایی قسەکانیشیدا جەختی لەوەشکردەوە، رۆنی گوڵەبەڕۆژە بڕێکی زۆری ئۆلیکی تێدایە کە رەنگی زەردی کاڵی پێدەبەخشیت و هیچ چەورییەکی گۆڕاوی تێدا نییە، بۆیە خواردنەکان دەتوانرێت بەم زەیتە سووربکرێتەوە.













گەلەری