سەردێڕ:

روسیا کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەیەکی لە خارکێڤ راگەیاند

PM:11:49:10/02/2023

2948 جار خوێندراوەتەوە

روسیا رایگەیاند، سوپاکەیان لە ئۆکرانیا توانیویەتی شارۆچکەی دیڤۆرشنۆ لە خارکێڤ کۆنترۆڵبکەن و کۆگایەکی خۆراکی سوپای ئۆکرانیاشیان لە باخموت بە ئامانجگرتووە.


وەزارەتی بەرگری روسیا لە راپۆری رۆژانەیدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزەکانیان توانیاویانە شارۆچکەی دیڤۆرشنۆ لە خارکێڤ کۆنترۆڵبکەن کۆگایەکی خۆراکی و کەلوپەلی هێزەکانی ئۆکرانیا لە باخموتی سەربە هەرێمی دۆنێتسک بەئامانج بگرن و ١٢ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشیان تێکشکاندووە و دەستیان بەسەر ١٤ موشەکی هیمراسی ئەمریکیدا گرتووە.

هاوکات، ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانی روسیا لەرێگەی بەکارهێنانی ٣٠٠ موشەکەوە هێرشەکانیان بۆسەر خاکی ئۆکرانیا دەستپێکردووە و ٣٥ موشەک ئاراستەی ناوچەکانی زاپۆرێژیاو خارکێڤ کراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، روسیا هێزشیکردووەتە سەر ژێرخانی ئابووری خارکێڤ کە دووم گەورەترین شاری ئۆکرانیایە، لەهەمانکاتدا ناوچەکانی بەرهەمهێنانی وژە و ژێرخانی ئابوری زاپۆرێژیاش هێرشیان کراوەتە سەر و زەنگی مەترسی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا لێدراوە.

سکرتێری ئەنجومەنی زاپۆرێژیاش ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەی تەنها یەک کاتژمێردا ١٧ جار بۆردومانی شارەکە کراوە و ئەمەش چڕترین بۆردومانە لەسەرەتای دەسرتپێکی جەنگەکەوە.

لەوبارەیەشەوە، شارل میشێل، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا وتی، پێویستە یەکێتی ئەوروپا بە زوویی هاوکاری سەربازی زیاتری ئۆکرانیا بکات بەتایبەتی لەرێگای دابینکردنی سیتمی دژە موشەکەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پێشکەوتنەکانی سوپای ئۆکرانیا روسیا بڕیاریدا فەرماندەی سوپاکەی لە ئۆکرانیا بگۆڕێت و رایگەیاند، هێرشەکانیان لە ناوچەکانی خارکێڤ و هەرێمی دۆنیستیک چڕتر دەکەنەوە و ئۆکرانیاش رایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە هاوکاری زیاتر هەیە تاوەکو بتوانێت خاکەکەی بەدەست بهێنێتەوە.













گەلەری