سەردێڕ:

وردەکاری نوێ لەسەر بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ جێگیرکردنی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠هەزار دینار

PM:04:06:07/02/2023

65372 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێڕاق پێشنیازێکی بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد سەبارەت بە جێگیرکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و بڕیاریدا هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٣٠ هەزار دینار بگۆڕێتەوە.


چاوگێک لە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کراوە و لەسەر پێشینازی بانکی ناوەندی بووە.

لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق پێشنیازی نزمکردنەوەی بەهای جێگیری دۆلار ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد و تێیدا داوای کردبوو بەهای هەر دۆلارێک ببێتە ١٣٠٠ دینار.

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لەو کۆبوونەوەیەدا پێشنیازەکەی بانکی ناوەندی پەسەندکرد و لە بودجەی ئەمساڵی عێراق هەر دۆلارێک بەرامبەر ١٣٠٠ دینار دەبێت.
لە ئێستادا نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەکانی پارێزگای هەولێر ١٤٨ هەزار دینارە و پەسەندکردنی پێشنیازەکەی بانکی ناوەندی بۆ کەمکردنەوەی بەهای جێگری دۆلار کاریگەری خێرای لەسەر بازاڕەکانی دراوی هەرێم و عێراق هەبوو
.

لە سەرەتای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەولی بەرزکردنەوەی بەهای دیناری دا بەرامبەر دۆلار بۆپ ئەو مەبەستەش چەندین پەرلەمانتاری عێراق و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان لە پێشتر پێشنیازی کەمکردنەوەی بەهای جێگری دۆلاریان کردبوو.


 













گەلەری