سەردێڕ:

کچە چالاکوانی کریستیان سلڤان دڵشاد دوو رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە

PM:12:07:05/02/2023

86948 جار خوێندراوەتەوە

سلڤان دڵشاد کچە چالاکوانی کریستیانەکان لە چاکسازی ژنانی هەولێرە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.


چاوگێکی ئەمنی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، سلڤان دڵشاد کچە چالاکوانی دیاری کریستیانەکان لە سۆشیاڵ میدیا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و لە ئێستادا لە چاکسازی ژنانی هەولێرە.

ئاشکراشیکرد، لەماوەی رابردوودا چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە کە سەردانی دەزگا ئەمنییەکان بکات، بەڵام نەچووە بەدەم داوای دەزگا ئەمنییەکانەوە و دواتریش دەستگیرکراوە.

لەبارەی دەستگیرکردنەکەیەوە، تا ئێستا بە دیاریکراوی نەزاندراوە هۆکارەکەی چییە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، قسەی ئەوە هەیە لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بێت.

سلڤان دڵشاد، یەکێکە لە چالاکوانەکانی سۆشیاڵ میدیا کە کریستیانەوە و ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە.
هێرش قادر، هەولێر
ل.ل













گەلەری