سەردێڕ:

یەک بەرمیل نەوت لە سەروو ٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

AM:08:13:24/01/2023

824 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەگوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٨١ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپیک پلەس لە ساڵی رابردوو بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانی بەرمیلە نەوتی رۆژانەیدا و ئەم بڕیارەشی لە پێناو پاراستنی نرخی نەوت و مانەوەی بوو لە نێوان ٨٠ بۆ ٩٠ دۆلار.

هاوکات، سەرجەم وڵاتانی ناو رێکخراوی ئۆپیک پلەس رەزامەندن بەو بڕیارە نوێیە و هەمووان پابەندن پێیەوەلەناویانداکۆماریعێراق.

بەپێی کۆتا زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا نرخی نەوتی لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار خەمڵاندووە.













گەلەری