سەردێڕ:

بەهای بیتکۆین بەرزبوەوە

PM:11:35:16/01/2023

6640 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دراوی ئەلکترۆنی بیتکۆین بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخەکەی گەیشتە ٢١ هەزار دۆلار لەم هەفتەیەدا، لە کاتێکدا لە ماوەی رابردوودا نرخی ١٦ هەزار دۆلار بوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بتکۆین بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە نرخی هەر بتکۆینێک بوە ٢١ هەزار ٦٩ دۆلار، بەمەش بە شێوەیەکی خێرا و لەم هەفتەیەدا بە رێژەی ٪٢٥ بەرزبوەوە.

لە لایەکی دیکەوە نرخی دراوی ئەلکترۆنی ئیریسیۆم بە رێژەی لە ٪٢٠ بەرزبوەوە و نرخی یەک دراوی ئیریسیۆم گەیشتوەتە ١٥٦٤ دۆلار.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ـدا بیتکۆین نزمترین ئاستی خۆی تۆمارکرد.













گەلەری