PM:04:59:09/01/2023
40208 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرزبووە و لە کاتی داخستنی بازاڕدا هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٨ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، جارێکی دیکە نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٥٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و تا کاتی داخستنی بازاڕ زیاتر بەرزبووەوە و لە کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
بانکی ناوەندی عێراق
نرخی ١٠٠ دۆلاری بە ١٤٦ هەزار دینار دیاریکردووە، بەڵام لە بازاڕەکانی دراودا لەو
نرخە زۆر بەرزتر مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بانکی ناوەندی عێراق بەردەوام
لە راگەیەندراوەکانیدا دەڵێت نرخی دۆلار دادەبەزێت.