سەردێڕ:

نرخی دۆلار و دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەندە؟

AM:11:02:07/01/2023

5556 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزیوە و لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


لەگەڵ ئەوەشدا بەهای تمەن زیاتر دابەزیوە و بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر٤ ملیۆن و ٥٠ هەزار تمەنە.

ماوەیەکە نرخی دینار بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە و بەهای دۆلار ناسەقامگیرە و لەگەڵ ئەوەشدا بانکی ناوەندی عێراق رۆژی پێنجشەممەی حەفتەی رابردوو کەمترین بڕی دۆلاری خستە بازاڕەوە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکان، بەشێکی هۆکاری دابەزینی بەهای دینار پەیوەندی بە سیاسەتی ناوخۆی و سزاکانی ئەمریکا هەیە بۆسەر چەند بانکێک کە تۆمەتبارن بە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ ئێران.

بەهای دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

١٠٠ یۆرۆ یەکسانە بە ١٦٣ هەزار و ٤٨٠ دینار

١٠٠ پاوەند یەکسانە بە ١٨٥ هەزار و ٢٨٠ دینار

١٠٠ دۆلار یەکسانە بە ١٨٥٠ لیرەی تورکی













گەلەری