پاش ئەوەی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازارەکاندا لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا نرخی زێر بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش مانگی رابردوو بەرزبووەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکان نرخی یەک ئونسە زێر بۆ هەزار و ٨٤٠ دۆلار و ٤٦ سەنت بەرز بووەوە و لە هەرێمێش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ گەیشتە ٤٠٠ هەزار.
هاوکات نرخی یەک گرام زێڕ ٥٩ دۆلار و ١٨ سەنتە و هەر کیلۆگرامێکیش بە ٥٠
هەزار و ١٦١ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم
جۆرەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٤ = ٤٥٠ هەزار
دینار.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢٢= ٤١٥ هەزار دینار .
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١= ٤٠٠ هەزار
دینار .
مسقاڵێک زێڕی عەیارە ١٨=٣٤٠ هەزار
دینار.
ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کردنەوەی
بازاڕە جیهانیەکان بوو دوای پشووی ساڵی نوێ و نرخی زێڕ تێیدا ١٪ بەرز بووەوە و ئەو
نرخەش بەرزترین ئاستییەتی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا.