سەردێڕ:

فیلمی ئاڤاتار سەرجەم فیلمەکانی هۆڵیود لەساڵی ٢٠٢٢دا تێدەپەڕێنێت

PM:02:10:02/01/2023

8204 جار خوێندراوەتەوە

زنجیرە فیلمی ئاڤاتار توانی بۆ سێیەم هەفتە لەسەریەک لە پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیس لە ئەمریکا بمێنێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ پاشەکشەیەک بکات.


فیلمەکەی جەیمس کامیرۆن 'ئاڤاتار' کە بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەڕوانی نمایشی دەکرا، داهاتەکەی لەکۆتایی هەفتەدا بەبڕی ٦٣ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت ئەوەش نزیکەی هەمان داهاتی هەفتەی پێشووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا داهاتی ناوخۆیی دەگاتە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و زیاتر لە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەسەر ئاستی جیهان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای بەشی یەکەمی زنجیرە فیلمی "Black Panther"، فیلمەکە لە ئێستادا پلەی پانزەیەمی لە ریزبەندی پڕداهاتترین فیلمەکانی جیهاندا گرتووە.

بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی رۆژی یەکشەممە کە لەلایەن کۆمپانیای یونیڤێرساڵەوە بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە فیلمی "ئاڤاتار" پڕداهاتترین فیلمی هەفتە بووە و بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش پلەی دووەمەوە بووە کە توانیویەتی ١٦ ملیۆن دۆلار داهات بەدەستبهێنێت.

بەشی یەکەمی فیلمی ئاڤاتار لەساڵی ٢٠٠٨دا بڵاوکرایەوە بەهۆی پێشکەوتوویی و کاریگەری لەنیشاندانیدا ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا هەروەها توانی دهاتێکی زۆر بەدەستبهێنێت کە وەک بەدەستهێنانی زۆرترین داهات لە مێژووی فیلمدا ناوزەندکرا کە دەگەیشتە سێ ملیار دۆلار.

ئەمەش لەکاتێکدایە، فیلەمەک لە ١٦ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢ دەست بە نمایشکردنی کراو و تێچووی فیلمەکە ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بووە و لەلایەن جەمیس کامیرۆنەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئێستادا لەسەر شاشەی سینەماکانی جیهانە.














گەلەری