PM:06:47:12/12/2022
20964 جار خوێندراوەتەوە
ئارام عومەر برای ئاکام عومەر بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی کە لە ١٩ی مانگی ١٠دا لە ئۆپراسیۆنێکدا بریندار بوو بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، براکەی گیانیلەدەستداوە بەڵام نازانن کەی تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان ئەو فەرماندەیەی هیزەکانی کۆماندۆ لە وڵاتی ئەڵمانیا و لەژێر وەرگرتنی چارەسەردا گیانی لەدەستداوە.
هاوکات، فەرماندەیی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئاکام عومەر بەهۆی سەختی بینەکەیەوە
گیانیلەدەستداوە و دەشڵێت، "بەڵێنەكەی خۆی لە پێناوی كوردستان بەجێ هێنا و شەھید
بوو."
رۆژی چوارشەممە
١٩ى مانگی ١٠ی ئەمساڵ؛ لە ناوچەی زینانەی سەر بە گەرمیان لە رووداوێکی تەقینەوەدا زوهێر محمدی ئەفسەر لە هێزەکانی کۆماندۆ گیانی لەدەستدا و حەوت
پێشمەرگە دیکە و ئاکام عومەری بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆ برینداربوون، کە دواتر بە مەبەستی چارەسەر ئاکام عومەر گەیەندرایە دەرەوەی وڵات.
لە دوای رووداوەکە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "چەندین جار هۆشداریمان لەبارەی مەترسییەکانی چەکدارانی داعش و شانە نوستووەکان داوە."
رزگار کۆچەر، هەولێر