هەورە بروسکە دیاردەیەکی سروشییە لە وەرزە جیاوازەکاندا روودەدات، بە هێزییەکەی هەمووان رادەچڵەکێنێت، ئەوەش بەهۆی رووناکییە زۆرەکەی یان دەنگە بەرزەکەیەوە، بۆ خۆپارستن لێی پێویستە کۆمەڵێک هەنگاوی جۆراجۆر بنرێت.
دیاردەی هەورە بروسکە، ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان دەبێتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس، کەوتنەوەی ئاگر و سوتانی سەدان هەزار دۆنم زەوی.
ئەم
دیاردە سروشتییە زیاتر لە وەرزی زستاندا روودەدات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە زستاندا تەزووی بای هەڵکشاو
زۆر دەبێت، کار لەسەر پەرتبوونی دڵۆپە ئاوەکان دەکەن بۆ کۆمەڵە دۆڵپەیەک، کە هەڵگری
بارگەی نێگەتیڤن و دەکەونە خوارەوەی هەورەکان، بارگە پۆزەتیڤەکانیش دەکەونە بەشی سەرەوەی
هەورەکان، کاتێک بەشی سەرەوە و خوارەوەی هەورەکانواتە بارگە نێگەتیڤ و پۆزەتیڤەکان بەریەکدەکەون دەبێتە هۆی دروستبوونی دیاردەی
هەورە بروسکە.
هەورە بروسکە کە کرداری خاڵیبوونەوەی
كارەبایی لەنێوان بەشەکانی پەڵە هەورێک، یان دوو پەڵە هەوری باراناویی جیاواز لە
بارگاویبوونیاندا یاخود لەنێوان پەڵە هەورێک و بینایەك یان كەسێك یان درەختێک یان
ئاژەڵێك و هەر شتێکی تر لەسەر زەوی روودەدات لە کاتی رووداندا بڕێکی زۆر گەرمی
دروست دەبێت، کە ئەگەر بەر مرۆڤ بکەوێت لەوانەیە ببێتە هۆی گیانلەدەستدانی یان توشی
شەلەلی دەکات.
لە کاتی هەورە بروسکەدا بۆ
خۆپارستن لە بەرکەتنی پێویستە بڕۆیتە ناو خانوو یان باڵەخانەیەک کە بەربەستی خاڵیکردنەوەی
هەورە بروسکەی تێدا بێت، ئەگەر دوور بوویت بڕۆرە ناو سەیارەوە و دەرگا و جامەکانی
دابخە. ئەگەر ئەوەش نەبوو بڕۆرە ژێر پردێک.
بەربەستی هەورەبروسکە کە پێویستە
لە بەشی سەرەوەیی بینا و باڵەخانەکان دەبنرێت، دەبێتە هۆی خاڵیبوونەوەی کارەبایی،
لە ئەگەری نەبوونیشدا لەوانەیە زیان بەو کەسانەی لە ناویدان بگەیەنێت، یان ببێتەهۆی
کەوتنەوەی ئاگر.
لە کاتی هەورە بروسکەدا هەرگیز
نابێت لەژیر چەتردا خۆت بشاریتەوە، ئەوە زۆر ترسناکە، لەبەرئەوەی چەند بەرز بێ ئەوەندە
ئەگەری بەرکەوتنت بە هەورە بروسکە هەیە.
نابێت بڕۆیتە ژێر دار و درەختەکان،
لەبەرئەوەی هەورەبروسکە رائەکێشن. هەورە بروسکەش بۆ شوێنێک ئەگەڕێ تەزووی کارەبایی
تیا خاڵی بکاتەوە. دار و درەختیش گەیەنەرێکی باش و ئامادەن بۆ ئەمە.
ئەگەر لە دەشت یان شوێنێکی
کراوەدا بوویت، لە ناوەڕاستدا دانیشە، هەوڵ بدە لەهەر شتێکەوە دوور بیت کە لە دەوروبەرتایە
وەکو درەخت و دار و تەل.
هەوڵ بدە هێندەی دەتوانی خۆت
گرمۆڵە و بچوک بکەیتەوە و سەرت نەوی بکە. هەوڵ بدە تەنها قاچەکانت بە جوتکراوی بەر
زەوی بکەوێت.