چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی بەکرەجۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی کوڕێک دایک خۆی کوشت.
ئەمڕۆ هەینی، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەی بەکرەجۆ سەر بە ناوەندی قائیمقامییەتی پارێزگای سلێمانی کوڕێک دایکی خۆی کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دواتر
کوڕەکە چووەتە گۆڕستانی عەواڵ و لەوێ خۆی کوشتووە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوابەدوای
رووداوەکان هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکان و دەستیان
بەلێکۆڵینەوەکانیان کردووە.
دەشڵێت، بەمەبستی توێکاری
تەرمی دایک و کوڕەکە رەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون.
هاوکات یەکێک لە کەسوکاری
کوژراوەکان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کوڕەکە لەگەڵ دایکی پێکەوە ژیاون کرێچی بوون،
بەنیازبوون بچنە خانوویەکی تازەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوێنێ
کوڕەکە دایکی خۆی کوشتووە و ئێوارەی ئەمڕۆش
لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامێکییەوە کردووە و پێی راگەیاندووە خۆی دەکوژێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کوڕەکە تەمەنی ٢٧ ساڵ
بووە و پیشەی کاسب بووە لەفەی فرۆشتووە. سێ برا و خوشکێکی هەبووە.
هەربەگوێرەی زانیارییەکانی
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دایکی کوڕەکە تەمەن ٥٦ ساڵ بووە و باوکیشی کۆچی دوایی
کردووە.
کارزان تاریق – سلێمانی
زوهرە عەلی - سلێمانی