بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی پارتیدا زۆرترین دەنگی کۆنگرە سیداد بارزانی بە دەستی هێناوە کە ٨٢٣ دەنگە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ١٢٩ كاندید له كێبڕكێدان بۆ ئه‌ندامییه‌تی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ١٤ـەوە، ٤١ كه‌س وه‌ك ئه‌ندام و نۆ ئه‌ندامی دیكه‌ش وه‌ک یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هه‌ر یه‌كه
له (فازڵ میرانی، مه‌حمود محه‌ممه‌د، عزه‌ددین به‌رواری، عه‌بدولموهه‌یمن بارزانی،
ئازاد به‌رواری، كه‌مال كه‌ركووكی، هوشیار زێباری، فوئاد حوسێن، زه‌عیم عه‌لی و
عارف ته‌یفوور) به پشتگیری بارزانی بوون به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
بە گوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکان ئەو
کاندیدانەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کە سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە ئەمانەن:
سـیـداد بـارزانـی، رێـبـەر ئـەحـمـەد،
ئـامـیـنـە زکـری، ئـاراس حـەسـۆ، ئـاری نـانـەکـەلـی، ئۆمێد خۆشناو، ئیسماعیل
حاچک، ئەشواق جاف، بـەھـرام عـەریـف، پـشـتـیـوان سـادق، حـەمـیـد عـەلـی، دلـشـاد
شـەھـاب، زاگـرۆس شـەھـیـد فـەتـاح، سـەربـەسـت لـەزگـیـن، سـیـروان بـارزانـی، عـەلـی
تـەتـەر، عـەلـی حوسـێن، عـەلـی عـەونـی، گـوھـدار شـێـخـو، لـیـزا فەلـەکـەدیـن،
موحسین کـەمـال گـەردی، ھـێـمـن ھـەورامـی، ھـیـوا گـەیـلانـی، نـەجـات عـەلـی،
نـوری شـنـگـالی، نـەوزاد ھـادی، سەگڤان هالۆ، ئومێد سەباح، جەعفەر ئیمینکی،
شاخەوان عەبدوڵا، هیوا ئەحمەد، چنار سەعد، عەبدولخالق بابیری، سەربەست تروانشی،
بڵند ئیسماعیل، محەمەد عەلی، ئەڤین هرووری، سالار عوسمان، ئەحمەد، سانا‌و فەرەیدون
جوانڕۆیی، ئاری نانەکەلی، ڤیان سلێمان، ڤالا فەرید.
ئەو کاندیدانەی بوونەتە ئەندامی یەدەگی
کۆمیتەی ناوەندی بریتن لە:
دیاری حسێن، ساسان عەونی، محەمەد
خورشید، چیا هەرکی، سەباح بەیتوڵڵا، نازم هەرکی، بەرەڤان حەمدی، بروسک نوری، عەزیز
وەیسی.
بەشێک لەوانەش کە نەیانتوانیووە
دەنگی پێویست بەدەست بهێنن بۆ بوون بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بریتین لە: ئاری هەرسین
و ئاریان سەلاحەدین، ئاشتی کۆچەر، ئاکۆ چاوشێن، ئالان حەمە سەعید، ئانۆ جەوهەر، فازڵ
بەشارەتی، بەهمەن عەبدوڵا، نەزاکەت حوسەین، کاکەمین نەجاڕ، رێباز حەملان، سامان
بەرزنجی، مەسعود حەیدەر.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و پەسندکردنی
ئەنجام، کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی دیاری دەکرێت، دواتر کۆمیتەی ناوەندی، مەکتەبی
سیاسیی هەڵدەبژێرێت کە ژمارەیان ١٧ ئەندام دەبێت و مەکتەبی سیاسییش دەستەی کارگێڕی
هەڵدەبژێردرێت کە ژمارەیان پێنج کەس دەبێت و کەسێک وەکو بەرپرسی دەستەی کارگێڕی دیاری
دەکرێت.
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارەیان ٥١ ئەندام دەبێت.
رۆژی سێی ئەم مانگە، كۆنگره‌ی ١٤ی پارتی له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی
هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و له رۆژی یه‌كه‌مدا، به تێكڕای ده‌نگی
ئه‌ندامانی كۆنگره، مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه. هه‌روه‌ها
هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی هه‌ڵبژێردران.