سەردێڕ:

راوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت: هاوشێوەی ئاو؛ غاز دەگەیەنینە هەموو ماڵێکی هەرێم

PM:04:33:30/10/2022

11408 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم سورە لەسەر ئەوەی کە هاوشێوەی ئاو، غاز بگەیەنێتە ماڵان.


بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، بە میدیاکانی پارتی راگەیاندووە، سیاسەتی حکومەتی ھەرێمی ئەوەیە کە زیاتر گرنگی بە کەرتی غاز بدات.

دەشڵێت، ھەرێم لە توانایدایە ڕۆژانە بەرھەمێکی باشی غازی ھەبێت و جگە لە پێداویستیی ناوخۆ، ھەناردەی بازاڕەکانی جیھانی بکات و تەنانەت بۆ عێراقیش غاز دابین بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار وایە ھاوشێوەی وڵاتانی جیھان لە ڕێگەی بۆڕییەوە غاز بگەیەندرێتە ماڵان و وەک چۆن ئاو بۆ ماڵان دابین کراوە، غازیش بە ھەمان سیستەم بگەیەندرێتە ھاوڵاتیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تائێستا حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە کێشەی کەمی غاز و گرانی نرخەکەی لە بازاڕدا چارەسەر بکات ئەمەش بووەتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.













گەلەری