سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم نە نەوتی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکردووە نە لە بەغداشەوە دابینیکردووە

PM:10:21:11/10/2022

2120 جار خوێندراوەتەوە

هاوڵاتیانی هەرێم دەڵێن، زیاتر لە هەشت ساڵە حکومەتی هەرێم نەوتی بەسەردا دابەش نەکردوون، سەرەڕای چەندین بەڵین هاوکات حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە لە رێگای بەغداشەوە بەشە نەوتی هاوڵاتیان دابین بکات.


لەلایەکی ترەوە لە سەروبەندی سەرقاڵبونی پارتی و یەکێتی بە دابەشکردنی پۆست و ئیمتیازاتەکانی بەغدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە و رایانگەیاند، "کازمی بەڵێنی پێداین ١٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هاوڵاتیان دابین بکات و لەبری پۆست و ئیمتیازات داوای چارەسەری کێشەی خەڵکمان کردووە".

هاوکات، ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی و پەرلەمانتاری نزیک لە یەکێتی نوسراوی ساختەیان بڵاوکردەوە بەوەی دابینکردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان بە هەوڵی ئەوان بووە لە کاتێکدا نە نوسراوەکان هامش و مۆری حکومەتی عیراقیان لەسەربوو نە مستەفا کازمیش ئەو پەرلەمانتارانەی بینوە.

لەوبارەیەوە هیمداد شاهین وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەتا نەوەی نوێ کۆبونەوەی لەگەڵ کازمی نەکرد و وێنەکەی بلاونەکردەوە کەس نەیوت هەوڵی دابینکردنی نەوتمان داوە، بەڵام سەیر لەوەدایە کۆمەڵیک حزب و پەرلەمانتار نوسراوێکیان بلاوکردوتەوە کە هیچ بەڵگەیەکی ڕەزامەندی لەسەرنیە.

سەرئەنجام دوای فشارەکان و بە ئەنجامگەیشتنی هەوڵەکانی نەوەی نوێ بۆ دابینکردنی بەشە نەوتی هاوڵاتیان لە بەغداوە، حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند دوای ٢٠ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن وەک چۆن پێشتر دوای ئەوەی نەوەی نوێ رایگەیاندبوو نەوت دابەش دەکەن حکومەتیش بڕیاری دابەشکردنی نەوتی دا.













گەلەری